العربيهكوردى

نه‌ورۆز

نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه‌ نوێه‌یه‌ كه‌ له‌به‌هاردا سه‌ردانی زه‌وی ده‌كات و نه‌مانی سه‌ختیی زستان و سه‌رتای قۆناغێكی نوێبوونه‌وه‌ و پیت و گه‌شه‌كردنی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ته‌واوی سروشت ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت بۆ هاتنی به‌هار، چه‌ندین میلله‌تانی سه‌رزه‌وی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، جه‌ژنێك بۆ نوێبوونه‌وه‌، جه‌ژنێك بۆ به‌هار، جه‌ژنێك بۆ سه‌رتای ڕۆژێكی نوێة به‌وه‌ش نه‌ورۆز ده‌بێته‌ جه‌ژنێكی گشتگیر بۆ چه‌ندین گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا، و ده‌بێته‌ هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی یه‌كه‌.

نه‌ورۆز له‌ كوردستان دا ڕۆژێكی به‌رچاوه‌ چه‌ژنێكه‌ بۆ لابردنی سته‌م و گه‌واهیده‌رێكه‌ بۆ مێژووێكی پڕ له‌ پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی. مێژووێكه‌ كه‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌یبینیت، له‌ هه‌موو شه‌قام و سوچێك، له‌ هه‌مو ئاوێته‌بوون و بۆنه‌یه‌ك. نه‌ورۆز له‌ كموردستان دا وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك ڕاده‌وستێت بۆ ئه‌و یه‌كبوون و برایه‌تیه‌، خه‌ڵكی به‌ هه‌موو ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه‌ ده‌رده‌چن، به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كانیانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چیا سه‌وزانه‌ به‌ڕه‌نگه‌كانیان ڕه‌نگاوڕه‌نگ بكه‌ن. هه‌روه‌ها كۆتایی تاریكیی ته‌نگه‌ژه‌ و ناكۆكی و ده‌ستپێكردنی ساڵێكی پڕ له‌ ته‌بایی و خۆشه‌ویستی ڕاده‌كه‌یه‌نن.

به‌هائییه‌كانیش وه‌كو خه‌ڵكانی دیكه‌ نه‌ورۆز له‌لایان جه‌ژنێكی پیرۆزی خۆیانه‌، تیایدا كۆتایی به‌ به‌ڕۆووبوون ده‌هێنن و ده‌ست به‌ ساڵێكی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌، باوه‌ڕیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی ڕۆژووگرتن ماوه‌یه‌كه‌ تیایدا جه‌سته‌ له‌ ڕۆح نزیك ده‌بێته‌وه‌ و هێزی ڕۆحییان نوێ ده‌بێته‌وه‌ و هیممه‌ت و چالاكییان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خوداپه‌رستن و تێڕامان و به‌خۆداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی ته‌واوتری كه‌سانی ده‌وره‌به‌ریان و كۆمه‌ڵگاكانیان بكه‌ن، جا به‌ ڕۆحێكی نوێ پێشوازی له‌ ساڵی نوێیان ده‌كه‌ن.

وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕۆژه‌ مه‌زنه‌كان كاریگه‌ریی مه‌زنیان هه‌یه‌ بۆ سوودبه‌خشین به‌ هه‌مووان، بۆیه‌ به‌هائییه‌كان له‌و جه‌ژنه‌دا تێده‌كۆشن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براكانیان له‌ كۆمه‌ڵگا دا كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌ كرداری خزمه‌تكردن تاكو هه‌مووان سوودمه‌ند بن و كاریگه‌ریه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی له‌ چاكه‌ دا به‌جێ بهێڵن له‌ ڕۆژی جه‌ژندا.

بانگهێشتێكه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌مووان به‌شداربن بۆئه‌وه‌ی نه‌ورۆز ببێته‌ ڕژێكی خزمه‌تكردن و بۆنه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانمان و جه‌ژنێك بۆ به‌دیهێنانی پێشكه‌وتن بۆ نیشمانه‌كانمان و ئاشتی بۆ جیهان.